ڕێکخراوەکەمان لە هەرێمەکانی بەرلین، برێمەن و نۆردڕاین-ڤێستفالن ئۆفەری هەمەچەشنی ڕاوێژکاری پێشکەشی ئەو مرۆڤانە دەکات کە لە بارودۆخە سەختەکانی ژیاندا، پێویستییان بە پشتگیری هەیە. ئێمە هەوڵ دەدەین هاریکاریی ئێوە بکەین تا مافەکانی خۆتان بەدەست بێنن.
ئێمە بەشێوەیەکی فرەزمان و هەستیار لە ڕووی فەرهەنگی، کار دەکەین. هەمیشە هەوڵ دەدەین بۆ هەر کێشەیەک چارەسەرێکی گونجاو بدۆزینەوە. لەگەڵ ئێوە پلانی هەنگاوی داهاتوو دادەنێین. ئامانجمان ئەوەیە لە ڕێی پێدانی زانیاری و ڕاوێژ هێزتان پێ ببەخشین تا مافەکانتان بزانن و بتوانن لە دۆخە سەختەکانی پێوەندیدار بە دامودەزگەکان، حکوومەت و قانوون مامەڵە بکەن. ئێمە لە بابەتە جڤاکی و خێزانییەکاندا، هەروەها لە حاڵەتەکانی هەڵاواردندا، پشتگیریتان دەکەین.
لە بەرلین یەکماڵ وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆی کۆچبەران، بەپێی قانوونی خزمەتگوزاریی قانوونی لە بواری پەنابەری و مافی نیشتەجێبوون، ڕاوێژکاریی قانوونی پێشکەش دەکات. ئۆفەرەکانی ڕاوێژکاری لە چوارچێوەی بەشەکانمان: ڕاوێژکاریی یەکماڵ، سەنتەری فرەڕەنگیی ئینتەرسێکشناڵ و پشتگیریی خێزان بەڕێوە دەبرێن.
ئێمە لەبارەی هەموو بابەت و کێشەکانی پێوەندیدار بە کۆچکردنتان بۆ ئەڵمانیا و مافی مانەوەتان، ڕاژەی ڕاوێژکاریی قانوونی پێشکەش دەکەین.
ئامانجمان ئەوەیە خێزانەکان لە بارودۆخە سەختەکاندا بەهێز بکەین و پێکەوە کار بکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بوونیادنەرانە.
ئێمە لەبارەی هەموو پرسیارەکانی پەیوەست بە قانوونی پەنابەری، ڕاوێژکاریی قانوونی پێشکەش دەکەین و هاریکاریتان دەکەین لە کاتی ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتن لە "بامف".
لە ١ی تەمووی ٢٠٢٥ بەدواوە، یەکماڵ پڕۆژەی "ڕێبەرانی ئینتەگراسیۆن لە فریدریشسهاین-کرۆیتسبێرگ" لەئەستۆ دەگرێت.
زانیاریی بەرفرەوان لەبارەی دووگیانی، لەدایکبوون، چاودێریی تەندروستی، خواردن، چوارچێوەی قانوونی و بژاردەکانی پشتگیری پێشکەش دەکەین.