02 ئایار 2025 | بەرلین | چالاکی

گفتوگۆ لەسەر ڕۆمانی "هانگار فونف" لەگەڵ یڵدز چاکار

 

لە چوارچێوەی ڕۆژانی وێژە و سینەمای کوردیدا لە بەرلین، بانگهێشتتان دەکەین بۆ گفتوگۆ لەسەر ڕۆمانی "هانگار فونف - دەریێ وندا"ی نووسەری کورد یڵدز چاکار. لە دانیشتنەکەدا نووسەر خۆی ئامادە دەبێت و وەڵامی پرسیاری بەشداران دەداتەوە.

ڕۆمانی هانگار فونف، چیرۆکی کەسانێک دەگێڕێتەوە کە لە سێ لای جیهانەوە بەهۆی شەڕ و ستەم واری خۆیان جێهێشتووە وهەمان ڕێگە دەگرنەبەر. هانگار فونف، جیهان دەکاتە گوندێکی بچووک و ئەو کەسانەی واری خۆیان جێهێشتووە لەوێ دەبنە کەسی هەمان خاک. بەم شێوەیە زیاتر لە یەکتر تێدەگەن، لە دەوری هەمان هیوا  و هەستدا کۆدەبنەوە.

ڕۆژی دووشەممە، ٥ی ئایاری ٢٠٢٥
کاتژمێر: ١٨
ناونیشان: نێوەندی خێزانی ڕەنگین
Waldemar str. 57, 10997 Berlin
زمان: کوردیی کورمانجی


بەهیوای دیداری ئێوەین!

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە