لە چوارچێوەی ڕۆژانی وێژە و سینەمای کوردیدا، بەخۆشحاڵییەوە بانگهێشتتان دەکەین بۆ تەماشاکردنی فیلمی "من دیت / Min Dît" و گفتوگۆ لەگەڵ دەرهێنەری فیلمەکە مراز بێزار. بەرنامەکە بە نمایشکردنی فیلمەکە دەست پێدەکات، دواتر بە ئامادەبوونی دەرهێنەر گفتوگۆ لەسەر فیلمەکە و سینەمای کوردی دەکرێت. زمانی گفتوگۆ کوردی دەبێت بە وەرگێڕانی ئەڵمانی.
فیلمی "من دیت / Min Dît" لە ئامەد بەرهەم هێندراوە. گوڵستانی دە ساڵان، برا بچووکەکەی بە ناوی فرات و خوشکەکەی بە ناوی دلۆڤان کە چەند مانگێکە لەدایک بووە لە خێزانێکی کوردن. باوکیان بۆ ڕۆژنامەیەکی کوردی کار دەکات، پووریان لە بواری سیاسیدا چالاکە. ناسیاوێکی خێزانەکە ناچار بووە خۆی بشارێتەوە، بۆیە چەند ڕۆژێک لە ماڵی ئەوان دەمێنێتەوە. هەفتەی دواتر کاتێک دایک و باوکیان لە زەماوەندێک دەگەڕێنەوە، بە بەرچاوی منداڵەکانیان لە لایەن ژیتەم-ی تورکەوە دەکوژرێن. دەرهێنەر مراز بێزار بە شێوەیەکی ئەستاتیکی و لە چاوی ئەو منداڵانەی باوک و دایکیان لەدەست داوە و لەسەر شەقامەکان دەژین، ڕووداو و تاوان و دڕندەیی ژیتەم لە ساڵانی نەوەدەکان دەخاتەڕوو.
پێشکەشکار: سیدار بایرام ئۆرهان
وەرگێڕ: سۆزدار جەعفەرزادە
ڕێکەوت: ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
کاتژمێر: ١٨ - ٢١
ناونیشان: نێوەندی خێزانی ڕەنگین
Waldemarstr. 57, 10997 Berlin
E-Mail: info@yekmal-akademie.de
Tel.: 030 81797365