29 تەمووز 2025 | وۆرکشۆپ | بەرلین

وۆرکشۆپی پشووی هاوین بۆ وێنەگرانی تەمەنبچووک

ئەم وۆرکشۆپە بۆ ناساندنی وێنەگرییە بە منداڵانی ٦ تا ١٠ ساڵان وەک شێوەیەکی خۆدەربڕین تا هانی ئافراندن بدات و تێگەیشتنی بینراو بەهێز بکات. هاوکات پشتگیریی لێهاتوویی جڤاکی و ڕێکخستنی دەست-چاو دەکات. 

*ژمارەی بەشداران بە ١٢ منداڵ سنووردارە. 

* تکایە کامێرایەک یان سمارتفۆنێک لەگەڵ خۆتان بێنن بۆ وێنەگرتن.

ڕێکەوت؛ ٥، ٧، ١٢ و ١٤ی ئابی ٢٠٢٥

کاتژمێر؛ ١٠:٣٠ - ١٣

تەمەن؛ ٦-١٠ ساڵان

 ناونیشان؛ نێوەندی خێزانی ڕەنگین Waldemarstr. 57, 10997 Berlin

ناونووسی؛ https://forms.gle/Vg9Ghx9fLtGDWCXv9

بەرنامەی وۆرکشۆپ

یەکەم؛ سێشەممە، ٥ی ئابی ٢٠٢٥ 

نێوەڕۆک:

  • یاریی یەکترناسین
  • یاریی گەرمکردن بە سەرنج خستنەسەر متمانە و ئاشتی 
  • پۆرترێتی هاوڕێکانت بگرە (پێشەکییەک لەسەر مێژووی وێنەگری)
  • پێش و پاشی چالاکیی وێنەدراما 

دووەم؛ پێنجشەممە، ٧ی ئابی ٢٠٢٥

نێوەڕۆک:

  • ڕاهێنانی گەرمکردن 
  • پێشەکییەک لەسەر تووخمەکانی وێنەگری؛ دووری، دیدگە و سات بە بەکارهێنانی ڕاهێنانی چوارچێوەی وێنە 
  • کاری کۆلاج بە بەکارهێنانی وێنەی گۆڤار و کتێبەکان - دیزاینکردنی پێکهاتەی نوێ 

سێیەم؛ سێشەممە، ١٢ی ئابی ٢٠٢٥ 

نێوەڕۆک:

  • ڕاهێنانی کردەکیی وێنە لە دەرەوە بە لەبەرچاوگرتنی تووخمەکانی دووری، دیدگە، سات و پێکهاتە 
  • قووڵبوونەوە لەو شتانەی کە لە ڕێیی وێنەگریی هاوبەشەوە فێری بوون

چوارەم؛ پێنجشەممە، ١٤ی ئابی ٢٠٢٥ 

نێوەڕۆک:

  • پێکەوە تەماشاکردن و دەستکاریکردنی ئەو وێنانەی لە دوایین جاردا گیراون. 
  • ئامادەکاری بۆ پێشانگە و هەڵسەنگاندنی تەواوی پڕۆسەکە. 
  • گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە ماوەدرێژەکان و کۆکردنەوەی بیرۆکەکان. 
  • کردنەوەی پێشانگەی وێنەگرانی تەمەنبچووک

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە