ئێوە دەتانەوێت کورمانجی فێر بن؟ یان کورمانجی دەزانن، بەڵام دەتانەوێت لە بواری نووسین، خوێندنەوە و قسەکردندا خۆتان بەرەوپێش ببەن؟ کەواتە سەردانی کۆرسەکانمان بۆ فێربوونی کورمانجی بکەن.
ئەکادیمیای یەکماڵ بە هاوکاری لەگەڵ نێوەندی خێزانی ڕەنگین لە بەرلین، زنجیرەکۆرسێکی فێربوونی کوردیی کورمانجی لە ئاستی سەرەتاییەوە تا ئاستی بەرز دەکاتەوە. ئەم زنجیرە کۆرسە بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە هیچ کورمانجی نازانن یان دەیانەوێت لە ئاستی نێوەڕاست و بەرزدا فێری خويندنەوە و نووسین ببن. هەروەها ئەو کەسانەی بۆ ژیانی تایبەت و کار دەیانەوێت فێر ببن.
کۆرسەکانمان لە لایەن مامۆستایانی بەئەزموون و پیشەییەوە پێشکەش دەکرێن. لە کۆتایی کۆرسە چوار مانگییەکەدا، فێرخاوازان بەشداری ئەزموونێک دەبن و بڕوانامە وەردەگرن.
دەستپێک: ١٨ی نیسانی 2026
کاتی کۆرسەکان:
A.1.1 Her Sêşem, 18.00-19.45
A.1.2 Her Duşem, 18.00-19.45
B.1.1 Her Çarşem, 18.00-19.45
C.1.2 Her Yekşem, 13.00 -15.00
نرخی ناونووسی: ١٥٠ یۆرۆ (بۆ ئامادەکردنی پەڕاوەکان و ئیستنساخ)
بۆ خوێندکاران: ١٠٠ یۆرۆ
هەموو کۆرسەکان لە نێوەندی خێزانی ڕەنگین بەڕێوەدەچن: Waldemarstraße 57, 10997 Berlin
تکایە لە ڕێی ئەم بەستەرەوە خۆتان ناونووس بکەن:
پێوەندی
E-Mail: sprache@yekmal-akademie.de
Tel.: 030 81797365
ناونیشان: نێوەندی خێزانی ڕەنگین
Waldemarstr. 57, 10997 Berlin