10 شوبات 2026 | بەرلین | دژەهەڵاواردن

پێنجەمین کۆبوونەوەی تۆڕی پیشەیی خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن لە نۆیکۆلن

بەخۆشحاڵییەوە بانگهێشتتان دەکەین بۆ پێنجەمین کۆبوونەوەی تۆڕی پیشەیی خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن لە نۆیکۆلن.

ئەم کۆبوونەوەیە سەرنج دەخاتە سەر ئاڵوگۆڕی پیشەیی، بوونیادنانی تۆڕبەندی و پێشخستنی ڕێبازی کردەکیی پێوەندیدار بە هەڵاواردن، تووندوتیژی و حاڵەتەکانی تووندڕەویی ڕاستڕەو. 

کۆبوونەوەکە لە دەوری چەند مێزێکی خڕ دەبێت. گفتوگۆکان پێشکەشکاریان دەبێت و بەشداران هەلی ئەوەیان هەیە چالاکانە بەشداری لە گفتوگۆکاندا بکەن، ئەزموونەکانیان بەش بکەن و پێکەوە چارەسەر بدۆزنەوە.

لە ڕۆژەڤی کۆبوونەوەدا ئەم بابەتانە لەسەر مێزن:

  • چۆن مامەڵە لەگەڵ تووندوتیژیی هێزەکانی پۆلیس بکەین
  • ڕاوێژکاریی دژەهەڵاواردن؛ دەستڕاگەیشتن، ئاڵنگاری و بژاردەکان
  • تۆمارکردنی حاڵەتەکانی هەڵاواردن و تووندوتیژیی ڕاستڕەو لە لایەن جەوانان؛ ڕێگە، بەربەست و ڕاژەکانی پشتگیری
  • گفتوگۆی کراوە لەسەر بابەت و پرسە هەنووکەییەکانی دیکە

ئەنجامی گفتوگۆکان لە کۆتاییدا کۆدەکرێنەوە، هەڵسەنگاندنێکی هاوبەش لەسەر هەنگاوەکانی دیکە و تەرمینەکانی داهاتوو دەخرێتەڕوو.

ڕێکەوت: ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٦

کاتژمێر: ٩ تا ١٣:٣٠

ناونیشان:

Nachbarschaftshaus am Körnerpark

Schierker Str. 51

12051 Berlin

Tel.: 0174 358 13 21

بۆ ئەوەی باشتر پلانسازییەکەمان بکەین، تکایە لە ڕێی ئەم ئیمەیڵەوە ناوی خۆتان بنووسن:

anlaufstelle-nk@yekmal.de

بەرنامە

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە