بەخۆشحاڵییەوە بانگهێشتتان دەکەین بۆ یەکەمین کۆبوونەوەی گرووپی "کار لەگەڵ دایکان و باوکان بەشێوەیەکی هەستیار لە بەرانبەر هەڵاواردن و نەژادپەرستی".
ئەم گرووپی کارە دەرفەتێک بۆ ئاڵوگۆڕ و گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ لەبارەی ڕێبازەکانی بەشداریی دایکان و باوکان بەپێی هۆشیاریی فرەڕەنگی دەڕەخسێنێت. ڕێبازەکان پێکەوە پێشدەخرێن تاکوو ئەوەی فێری بوون بەکردەکی بیچەسپێنن.
بیرۆکەی بوونیادنانی ئەم گرووپی کارە، ئەنجامی هاوکاریی نێوان ڕاهێنەرانی دایکان و باوکان لەگەڵ ڕێکخراوەکەمان یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ)ە. ئێمە پێکەوە بەشداریمان لە دوو وۆرکشۆپ کرد کە لە لایەن سەزەن چاکماک لە بەشی زانستە پەروەردەییەکانی زانکۆی تەکنیکیی بەرلین سازکرابوو. دەمانەوێت بەپشتبەستن بەو ئەزموونە زیاتر لە بابەتەکەدا قووڵ بینەوە و لێکۆڵینەوە بکەین.
ڕێکەوت: ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٦
کاتژمێر: ٩:٣٠
ناونیشان: بەشێوەی سەرهێڵ لەسەر ZOOM
بۆ بەشداریکردن، تکایە لە ڕێی ئەم ئیمەیڵەوە خۆتان ناونووس بکەن: wirkt@yekmal.de
شادمان دەبین بە بەشداریتان.