فۆروومی هومبۆلت بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی یەکماڵ و شەش ڕێکخراوی دیکەی بەرلین ڕۆژێکی پڕ لە چالاکی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بەسەردەبات. چاوەڕوانی بەرنامەیەکی فرەڕەنگ لە گفتوگۆ، موزیک، هەڵپەڕکێ، وۆرکشۆپ، فرۆشگە و خواردنی تایبەت بن.
نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان، لەنێویاندا کورد، ئەفغان، ئازەری، ئێرانی، تاجیکی، تورکمەن، ئۆزبەکی و خەڵکی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و قەفقاسیا، جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن.
لە ٢٠ و ٢١ی ئاداردا گەلی کورد لە کوردستان و جیهان جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکات. نەورۆز یان ڕۆژی نوێ هەم سەری ساڵی کوردییە هەم دەستپێکی وەرزی بەهار و ژیانەوەی سروشتە. هەموو ساڵێک ئێمە لە جەژنی نەورۆزدا بە هەموو جیاوازییەکانمانەوە دێینە لای یەکتر و هیوامان بۆ ئازادی و ڕزگاری لە بندەستی نوێ دەکەینەوە و هێزی یەکێتی و خاوەندارەتیکردن لە ناسنامە و فەرهەنگی خۆمان بەهێز دەکەین.
بۆ بینینی بەرنامەکە، پەنجە لێرە دابگرن!
بەخۆشحاڵییەوە جەژنی نەورۆز لەگەڵ گەلانی دیکە پیرۆز دەکەین. ئێوەش وەرن با پێکەوە جەژنی نەورۆز پیرۆز ڕابگرین.