23 ئادار 2026 | نەورۆز | ئێسن

یەکماڵ لە ئێسن نەورۆزی پیرۆز کرد

یەکماڵ لە ئێسن نەورۆزی پیرۆز کرد

 

ڕۆژی ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٦ لقی یەکماڵ لە شاری ئێسن بە هاوکاری لەگەڵ دەزگەی ئەی بی ئێس و ڕێکخراوی لیستک جەژنی نەورۆزی کوردەواری پیرۆز کرد.

بە بەرنامەیەکی هەمەڕەنگ بۆ منداڵان و گەورەساڵان، پێشوازیمان لە هاتنی وەرزی بەهار کرد. بۆیەکردنی ڕووخساری منداڵان، کارگەی کاری دەستی، خواردن و خواردنەوە، ستاندنی کتێب و بەرنامەیەکی جۆراوجۆری سەر شانۆ کەشێکی گەرم و زیندووی دروست کرد. 

بەخۆشحاڵییەوە میوانداری چەندین کەسایەتیی سیاسی و جڤاکیمان کرد لەنێویاندا، کلاوس هاگن شارەداری ناوچەی ئالتن ئێسن، گێرد ماشون بەرپرسی کاروباری بەساڵاچوان، خەلیل یامان نوێنەری پارتیی سۆسیالدیموکرات لە بێتسیرک و یوگەند ئامت، ئێلیسیۆ ماوگێری سەرۆکی فراکسیۆنی دی لینکە، مارکوس شپیتسە-پاخێل لە پارتیی سەوز، ئورزولا تۆماسدۆتیر ئەندامی ئەنجومەنی ئینتەگراسیۆن (سی دی یوو)، تونجەر کالایجی سەرۆکی ئاڕ ئەی ئەی و ماکسیمیلیان گودێر بەرپرسی پلاندانان لە یوگەندئامتی ئێسن.

سپاسێکی تایبەت بۆ هونەرمەندانی بەشدار فەرهاد، ئاراس، حەمرین، ڕێبەر سەرهات و گرووپی موزیکی منداڵانی یەکماڵ. هەروەها زۆر سپاسی هەموو میوانان و بەشداران دەکەین. لە ئێستاوە بەهیوای جەژنی ساڵی داهاتووین!

نەورۆز نیشانەی سەرەتایەکی نوێ، ئازادی و یەکگرتنە. هیوادارین بەم بەهایانەوە بە ژیان و جڤاکێکی ئازاد بگەین.

نەورۆز پیرۆز بێت!


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار