لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٦، بەرنامەی بازنەی بەهێزکردن لە نێوەندی خێزانی ڕەنگین-ی ڕێکخراوەکەمان لە ناوچەی کرۆیتسبێرگی بەرلین بەڕێوەچوو. ئەم جارە سێرەمان لەسەر ناساندنی کتێبی "چاند کورد" بوو کە کۆکراوەیەکە لە یاری، ڕێوڕەسم و چیرۆکی کوردی بە کوردیی کورمانجی.
بەشداربووان پێکەوە یارییەکانی سەردەمی منداڵییان وەبیرهێنانەوە کە لە دایک و باوکیان وەریان گرتوون. ئەمەش فەزایەکی زیندوو و پڕ لە یادەوەری، شادی و پەیوەستبوونی فەرهەنگی دروست کرد. ئەوەی بە تایبەت زۆر سەرنجڕاکێش بوو، بینینی گرنگیدانی بەشداران بوو بە گواستنەوەی ئەم یاری و ڕێوڕەسمە نەریتییانە بۆ منداڵان و زیندوو ڕاگرتنیان لە ژیانی ڕۆژانەدا.
سەرەڕای ئەوە، بیرۆکە سەرەتاییەکان کۆکرانەوە بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی کتێبەکە بە شێوەیەکی کردەکی جێبەجێ بکرێت. بۆ نموونە، لە بەرنامەی هاوینەی نێوەندی خێزانی ڕەنگین، لە زارۆخانەکانمان یان لە شوێنە پەروەردەیی و جڤاکییەکانی دیکەدا. ئامانجمان ئەوەیە منداڵان لە ڕێی یارییەوە بە زمان، فەرهەنگ و بەها هاوبەشەکان ئاشنا بکرێن.