ڕۆژی یەکشەممە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بازاڕێکی کەلوپەلی کۆنە لە بۆدینپلاتس - ناوچەی نۆیکۆلنی بەرلین کرایەوە. ڕێکخراوی یەکماڵ بە مێزێکی پڕ لە کەلوپەلی منداڵان، خواردن و خواردنەوە بەشدار بوو.
ئەم چالاکییە سەرنجڕاکێشە لە لایەن دراوسيێیانی گەڕەک بە هاوکاری لەگەڵ سەنتەری تەندروستیی نۆیکۆلن GEKO و بە پشتگیریی بەڕێوەبەرایەتی گەڕەکی Flughafenstraße ساز کرا.
ئێمە بە هێنانی کەلوپەلی کۆنەی منداڵان لە یاریگەی بۆدینپلاتس، موزیکی زیندوو، هەروەها کێک، زەڵاتە و گەنمەشامیی ماڵەوە بەشێک بووین لە ڕۆژێکی زیندووی ڕەنگین. هاوکارانمان ئیبۆ و ئۆنوور بە ئاوازەکانی خۆیان کەشێکی ئارامیان دروست کرد.
زۆرێک لە منداڵان هەلی فرۆشتنی یارییە کۆنەکانیان بۆ ڕەخسا، دایکان و باوکان و خێزانەکان گفتوگۆیان لەگەڵ یەکتردا دەکرد و خێزانە نوێیەکان چانسی ئەوەیان هەبوو زانیاری لەسەر پڕۆژەکانی ئێمە لە بۆدینبۆکس وەرگرن و زیاتر لەبارەی چالاکییەکانمان لە گەڕەکەکە بزانن.
ئێمە لە بۆددینبۆکس (Mainzer Straße 26a) پڕۆژەکانی ڕێکخراوەکەمان "خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن"، "کۆبوونەوەی خێزان لە بۆدینبۆکس" و "ئێمە پێکەوە بەهێزین" بەڕێوە دەبەین و زۆر چالاکی هەمەڕەنگ و داهێنەرانە بە درێژایی ساڵ پێشکەش دەکەین. سێرەی کارەکانمان لەسەر بەهێزکردنی سەردانکەرانە. کارەکانیشمان بە هۆشیارییەکی ڕەخنەگرانە لە بەرانبەر هەڵاواردن لە گەڕەک ئەنجام دەدرێن.
پاشنیوەڕۆیەکی خۆشمان بەسەربرد کە جارێکی دیکە هێز و زیندوویی تۆڕبەندیی گەڕەکەکەمانی نیشان دا. سپاسی هەموو بەشداران دەکەین و هیوادارین ساڵی داهاتووش بەشداری بکەین.