17 تەمووز 2026 | بەرلین

ئاهەنگی هاوینەی تیمی یەکماڵ لە بەرلین

ڕێکەوتی ٤ی تەمووزی ٢٠٢٦ لەگەڵ کارمەندانمان لە بەرلین ئاهەنگی هاوینەمان سازکرد.

هەرچەندە کەشوهەوا ناجێگیر بوو و جار جار باران دەباری، بەڵام نەمانهێشت ورەمان دابەزێت. پێکەوە چێژمان لە خواردنە بەتامەکان وەرگرت، زۆر پێکەنین، گۆرانیمان گوت و لەگەڵ موزیکی کوردی هەڵپەڕین. چەندین کاتژمێری نایابمان پێکەوە بەسەر برد.

لە سەرەتای ئاهەنگەکەدا، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی یەکماڵ گونای داریجی گوتەیەکی پێشکەش کرد و بەگەرمی سپاسی سەرجەم کارمەندانی یەکماڵی کرد بۆ هاوکارییە دڵسۆز و نایابەکانیان و دواتر بوفێیەکەمانی کردەوە. هەروەها وەک نیشانەی پێزانین، چەپکەگوڵی پێشکەش بە هاوکارانمان موراد، سەلام و سەڤدا کرد بۆ ڕێکخستنی ئاهەنگەکە.

بەشداران لەگەڵ خۆیان چەندین جۆری خواردن و خواردنەوەیان هێنابوو، ئەمەش بوفێیەکی هەمەڕەنگی لێ سازبوو کە ڕەنگدانەوەی فرەڕەنگیی تیمەکەمان بوو. سپاسێکی دڵسۆزانە بۆ هەموو ئەوانەی بەشدارییان لەم ئاهەنگەدا کرد.

تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێش ئەوە بوو، ئەو هاوکارانەی کە بە دەگمەن یەکتر دەبینن جا بەهۆی جیاوازی خشتەی کارکردن بێت یان سەرقاڵیی ژیانی ڕۆژانەیان، دەرفەتیان بۆ ڕەخسا کە لەگەڵ یەکتر گفتوگۆ بکەن و پێکەوە چێژ لە بەسەربردنی کاتەکە وەربگرن. هەروەها منداڵەکان کاتێکی خۆشیان بەسەر برد و بە درێژایی ڕۆژ پێکەوە یارییان دەکرد. ئەمەش ئاهەنگی هاوینەی ئێمەی خۆشتر و زیندووتر کرد.

ئەم ساتە هاوبەشانە ڕۆحی تیمەکەمان بەهێزتر دەکەن و نیشان دەدەن کە دەتوانین یادەوەریی نایاب دروست بکەین تەنانەت لە ژێر بارانیشدا.


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار