ئێمە لێرە حاڵەتەکانی نەژادپەرستی، دژەجوویی، دژەهاوزایەندخوازی، دژەسینتی\ڕۆمینا، تووندڕەویی ڕاستڕەو و حاڵەتەکانی دیکەی هەڵواردن دەکەینە بەڵگەنامە.
ئێرە خاڵێکی پێوەندییە بۆ هەموو دانیشتوانی ناوچەی نۆیکۆلن، ئەوانەی لەژێر کاریگەریی شێوازە جۆراوجۆرەکانی هەڵاواردندان.
ئەم پڕۆژەیە بەرنامەیەکی کراوەی کاروباری منداڵان و نێوجەوانانە کە سەرنجی لەسەر بەشداری و خۆبەڕێوەبەریی منداڵان و نێوجەوانانە.
بەڕێوەبەری سەنتەری فرەڕەنگیی ئینتەرسێکشناڵ لە یەکماڵ وەک ئاخافتڤان بەشدار بوو.
ڕێکخراوی یەکماڵ بە مێزێکی پڕ لە کەلوپەلی منداڵان، خواردن و خواردنەوە بەشدار بوو.
نووسینگەی تۆماری نۆیکۆلن بە دانانی ستاندێکی زانیاری بەشدار بوو.
هێڤی، فەزایەک بۆ ڕاوێژکاری، ئاڵوگۆڕ و بۆنە جڤاتییەکان پێشکەش دەکات کە تێیدا بەشداران دەتوانن پێکەوە تۆڕبەندی بکەن، خۆیان ڕێکخەن و خۆیان بەرەوپێش ببەن.
کارەکانمان لەسەر ئەوەیە چۆن بتوانین پشتگیریی دایک و باوک و منداڵان بکەین لە ژیانی ڕۆژانەیاندا تا بەهێز بن.
بەماندوویی، بەڵام خۆشحاڵییەوە ئاوڕێک لە هەفتەی پشوو دەدەینەوە کە ڕۆژانی ٢٨ تا ٣١ی تەمووز لە بەرلین بەڕێوەچوو.