24 نۆڤەمبەر 2026 | بەرلین

تووندوتیژیی سێکسی لە قوتابخانە و نێوەندەکانی گەنجان

چۆن پسپۆڕان دەتوانن تووندوتیژیی سێکسی بناسن؟ چۆن بتوانین فەزای پارێزراو دروست بکەین کە منداڵان و گەنجان بتوانن باسی ئەزموونەکانیانی تێدا بکەن؟ چۆن دامەزراوە پەروەردەییەکان و پسپۆڕان دەتوانن وەڵامی گونجاو بدەنەوە؟

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر - ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژیی دژی ژنان، بانگهێشتی کەسانی پسپۆڕ و ئارەزومەند دەکەین بۆ کۆنفرانسەکەمان.

ئێمە دەمانەوێت پێکەوە لەبارەی تووندوتیژیی سێکسی لە بەستێنی قوتابخانە و بواری پەروەردەدا گفتوگۆ بکەین و فەزای ئاڵوگۆڕی پیشەیی و تۆڕبەندی دروست بکەین.

 

ڕێکەوت: ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١٠:٠٠ – ١٤:٠٠

گەیشتن: لە کاتژمێر ٩:٣٠

شوێن: Jugendzentrum Wutzkyallee, Berlin-Neukölln

بە بەشداریی ڕێکخەراوی K.O. Kein Opfer e.V. و Raum für Austausch und Vernetzung

ناونووسی تا ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦ لە ڕێی ئەم ئیمەیڵەوە:

cid@yekmal.de

 

کۆنفرانسەکە لە چوارچێوەی پرۆژەی "Räume gegen Gewalt – Sprechen. Verstehen. Handeln." بەڕێوەدەچێت و لە لایەن Bezirksamt Neukölln پشتگیریی دارایی دەکرێت.

بەهیوای بەشداری ئێوەین!

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە