هەموو ڕۆژانی چوارشەممە منداڵانی ١ تا ٦ ساڵان دەتوانن بەسەرپەرشتیی دایک و باوکی خۆیان بەشداری لە کارگەکەماندا بکەن.
ئێمە پشتگیریی دایکان و باوکان و خێزانەکان دەکەین لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیاندا. هەروەها هاریکارییان دەکەین دەکەین لە بواری پێشخستنی فرەزمانی، دەرفەتی یەکسان و بەشداری جڤاکی.
ڕوودۆ بە هەمەڕەنگی خێزانەکان ناسراوە. نێوەندی خێزانی ئێن ڤێ شوێنێک بونیاد دەنێت کە وەڵامگۆی ئەم هەمەڕەنگییە بێت.
ڕاژەکانمان بە ڕووی هەموو دایکاندا کراوەن بەبێ گوێدانە پاشخان، داهات یان بارودۆخیان.
نێوەندی خێزانی های دێک لە بەرلین-نۆیکۆلن Hänselstraße 6, 12057 Berlin خاڵێکی بەیەکگەیشتنە بۆ خێزان و ئەو دایک و باوکانەی منداڵی خوار تەمەن ٦ ساڵانیان هەیە.
ئامانجمان ئەوەیە خێزانەکان لە بارودۆخە سەختەکاندا بەهێز بکەین و پێکەوە کار بکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بوونیادنەرانە.