دەتانەوێت کوردیی سۆرانی فێر بن؟ کەواتە سەردانی کۆرسەکانمان بۆ فێرکاریی زمانی کوردی بکەن.
ئەکادیمیای یەکماڵ بە هاوکاری لەگەڵ نێوەندی خێزانی ڕەنگین، لە بەرلین کۆرسێکی فێرکاریی زمانی کوردیی سۆرانی لە ئاستی A1-2 دەکاتەوە. ئەم کۆرسە بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت فێری قسەکردن، نووسین و خوێندنەوەی سۆرانی بن. لە کۆتاییشدا، بەشدارە سەرکەوتووەکان بڕوانامەیەکی ئەکادیمیای یەکماڵ وەردەگرن.
دەستپێک: ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦
کاتەکان بەم زوانە ڕادەگەیەندرێن.
ناونیشان: نێوەندی خێزانی ڕەنگین
Waldemarstraße 57
10997 Berlin
نرخی ناونووسی: ٢٢٥ یۆرۆ (بۆ بەڕێوەبردن و سازکردنی پەڕاوەکانە)
بۆ خوێندکاران: ١٢٥ یۆرۆ
تکایە لەسەر ئەم بەستەرە خۆتان ناونووس بکەن: https://eveeno.com/267078655
خۆشحاڵین بە بەشداریتان!
پێوەندی
E-Mail: sprache@yekmal-akademie.de
نێوەندی خێزانی ڕەنگین, Waldemarstr. 57, 10997 Berlin