دەتانەوێت فێری هەنگاو، ڕیتم و ڕەهەندە فەرهەنگییەکانی هەڵپەڕکێی کوردی بن و لەگەڵ منداڵەکانتان ساتێکی خۆش و تێروپڕ ئەزموون بکەن؟
فێرگەی شەممە پڕۆژەیەکی یەکماڵە، ئەکادیمیای یەکماڵ و نێوەندی خێزانی ڕەنگین بەڕێوەی دەبەن.
ئێمە پشتگیریی دایکان و باوکان و خێزانەکان دەکەین لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیاندا. هەروەها هاریکارییان دەکەین دەکەین لە بواری پێشخستنی فرەزمانی، دەرفەتی یەکسان و بەشداری جڤاکی.
نێوەندی خێزانی های دێک لە بەرلین-نۆیکۆلن Hänselstraße 6, 12057 Berlin خاڵێکی بەیەکگەیشتنە بۆ خێزان و ئەو دایک و باوکانەی منداڵی خوار تەمەن ٦ ساڵانیان هەیە.
ئەم کۆرسە بۆ کەسانی سەرووی ١٥ ساڵانە کە دەیانەوێت فێری هەڵپەڕکێ کوردییەکانی دەڤەری عەفرین بن. ناونووسی پێویست نییە، دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانی کۆرسەکەمان بکەن!
لە ئادار بەدواوە، بەرنامەیەکی جێگیر و بەردەوام بۆ ژنان و منداڵانی تەمەن ٠ تا ٦ ساڵان بەڕێوەدەچێت.
چەندین میوان لە بچووک و گەورە سەردانیان کردین.
هەموو ڕۆژانی چوارشەممە منداڵانی ١ تا ٦ ساڵان دەتوانن بەسەرپەرشتیی دایک و باوکی خۆیان بەشداری لە کارگەکەماندا بکەن.
لەگەڵ تیمە نوێیەکەمان لاڤە و فێلیسیتاس، بانگهێشتی ئەو خێزانانە دەکەین کە منداڵی تەمەنی ٣-٦ ساڵانیان هەیە تا لەگەڵمان بن بۆ پێکەوە سەماکردن، گۆرانی و یاریکردن - بە زمانی کوردی و ئەڵمانی.
ڕوودۆ بە هەمەڕەنگی خێزانەکان ناسراوە. نێوەندی خێزانی ئێن ڤێ شوێنێک بونیاد دەنێت کە وەڵامگۆی ئەم هەمەڕەنگییە بێت.
ڕاژەکانمان بە ڕووی هەموو دایکاندا کراوەن بەبێ گوێدانە پاشخان، داهات یان بارودۆخیان.
دایک و باوک چۆن بتوانن لە چێوەی فێرگەدا پشتگیریی فێربوون و پراکتیککردنی زمانی خێزانەکەیان بکەن؟
گرووپی چالاکی پیاوان بە هاوکاری هونەرمەند مارکۆس گارسیا پێرێز
بۆ زۆرێک لە بەشداران جاری یەکەم بوو ئەم شێوە هونەرییە تاقی بکەنەوە.
چالاکییەکی دەروونیی جڤاکی لە ڕێی جووڵە، سەما، ڕیتم و مۆسیقا بۆ کەسانی بەساڵاچوو لە بەرلین ساز کرا.
لە ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا، خێزانەکان لەگەڵ منداڵەکانیان لە ناوەندی خێزانی ڕەنگین لە بەرلین کۆبوونەوە و پێکەوە ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.
مافە گەردوونییەکانی مرۆڤ، پارێزەری ژیان، ئازادی و کەڕامەتی هەر مرۆڤێکن.
لە کتێبخانەکەماندا منداڵان گوێبیستی خوێندنەوەی کتێبی منداڵان بە زمانەکانی کوردی (کورمانجی، سۆرانی و زازاکی)، ئەڵمانی و تورکی بوون.
خوێندنەوە بە کوردی (کورمانجی، سۆرانی، زازاکی)، ئەڵمانی، تورکی و عەرەبییە.
وەرن و کاری دروومانی ژنانی کورد ببینن و لە کافێی درووماندا خۆتان چالاک بکەن.