هەفتەی کردنەوەی نێوەندی خێزانی NW80

هەفتەی کردنەوەی نێوەندی خێزانی NW80

 

هەر لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار، دەرگەکانی خۆمان لە نێوەندی خێزانی NW80 لە گەڕەکی ڕوودۆ لە ناوچەی نۆیکۆلنی بەرلین کردنەوە. چەندین میوان لە بچووک و گەورە سەردانیان کردین. زۆر شادمان بووین کە چەندین خێزان ڕوویان لە نێوەندە تازەکەمان کرد.

لە چەند ڕۆژی سەرەتای کردنەوەی نێوەندەکەماندا، کاتێکی پڕ لە چالاکیمان پێکەوە بەسەربرد. یاریمان کرد، خواردنمان خوارد، منداڵە ساواکان لەسەر چوار دەست ڕۆیشتن، موزیکمان دروست کرد، شێوەکاریمان کرد و کەمێک باشتر یەکترمان ناسی. هەروەها پێکەوە گفتوگۆی باشمان کرد. ئەوان باسی پێویستی، بیرۆکە و خواستەکانی خۆیان کرد.

ئەمە بنەمایەکی زۆر باشە بۆ پێکەوە پێشخستنی بەرنامەیەکی ژیندار بۆ ئەم شوێنە تایبەتە. ئێمە خۆشحاڵین بۆ ئەو ڕۆژانەی لە داهاتوو پێکەوە بەسەریان دەبەین.


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار