لە ساڵی ٢٠١٩ بەدواوە خوێندکارانی کورد لە بەرلین دەتوانن لە خوێندنگەکاندا فێری زمانی کوردی بن. وانەکانی کوردی سەرەتا بە کورمانجی دەستیان پێکرد، دواتر کرمانجکی (زازاکی)ش بۆ بەرنامەکە زیاد کرا. ئەم گەشەسەندنە لە سایەی ڕەنج و هەوڵی زۆری چەندین ڕێکخراوی کوردان و خۆبەخشانی زمانی کوردی بوو. ئەم ساڵ وانەکانی کورمانجی لە ٣ خوێندنگە و وانەکانی کرمانجکی\زازاکی لە خوێندنگەیەکدا دەگوترێنەوە.
بەڵام بەداخەوە زانیومانە کە بەهۆی کەمی ناونووسی بۆ وانەکانی کوردی، ئەگەر هەیە ساڵی داهاتوو وانەی کوردی لە خوێندنگەکانی بەرلین بەردەوام نەبێت. لەبەرئەوە پێویستی بە خاوەندارەتیکردنێکی بەهێز هەیە. بە گوێرەی چاودێری و لێکۆڵینەوەکانمان، هێشتاش زۆرینەی خێزانەکان نازانن کە منداڵەکانیان مافی ئەوەیان هەیە لە خوێندنگەکاندا وانەی کوردی هەڵبژێرن. بەڕێوەبەرانی خوێندنگەکان و سێناتی بەرلین-یش وەک پێویست زانیاری بڵاوناکەنەوە.
هەر بۆیە دەمانەوێت وەک هەموو ڕێکخراو، کۆمەڵە و کەسە پێوەندیدارەکانی زمانی کوردی دیدارێکی فرەوان ساز بکەین. مەبەستمانە هەم باسی بارودۆخی وانەکانی کوردی بکەین هەم ستراتیژی هاوبەش بونیاد بنێین تاکوو بتوانین زمان و ناسنامەکەمان لە بەرلین زیاتر نیشان بدەین و بەهێزتر بین.
دیدارەکە کراوەیە بە ڕووی هەموو کەس و لایەنە پێوەندیدارەکاندا.
ڕێکەوت: ١٦ی ئایاری ٢٠٢٥
کاتژمێر: ١٧ - ٢٠
ناونیشان: نێوەندی خێزانی ڕەنگین
Waldemarstr. 57, 10997
زمان: کوردی و ئەڵمانی
ڕێکخەرانی دیدار: