خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن کە سەر بە ڕێکخراوی یەکماڵە، لە ١ی ئایاردا بەشداری کرد لە فێستیڤاڵی دیموکراسی "Kinderwelt am Feld" لە نۆیکۆلن. لە کەشوهەوایەکی خۆشدا، ژمارەیەکی بەرچاوی وەڵاتییان سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کرد.
لە ستاندی ئێمەدا، منداڵان دەرفەتیان بۆ ڕەخسا کە بووتۆن بۆ خۆیان دروست بکەن، فێر ببن بە ڕێنووسی عەرەبی ناوی خۆیان بنووسن و دەق (تاتۆ) دروست بکەن. هاوکات هەلێک بۆ ئێمەش ڕەخسا کە لەبارەی ئۆفیسی تۆمار و چالاکییەکانی خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن و پڕۆژەی ئێمە پێکەوە بەهێزین زانیاری بخەینەڕوو.
لە ٢١ی ئایاردا، لە نێوەندی جەوانانی ڤوتسکیئالێ وۆرکشۆپی شانۆگەریی فۆروم بۆ نەوجەوانانی ١٣ ساڵان بەرەو سەر ساز دەکەین. (بۆ ناونووسی و زانیاریی زیاتر: zusammen-stark@yekmal.de). بۆ گەورەساڵانیش، ئێمە لە ١٢ی ئایاردا لە نێوەندی خێزانی های دێک وۆرکشۆپێکی خۆشنووسی ساز دەکەین و دیدارێک بۆ دایکان و باوکان ڕێکدەخەین. (بۆ ناونووسی و زانیاریی زیاتر: anlaufstelle-nk@yekmal.de).
هەردوو چالاکییەکەمان بەخۆڕایین و پێداویستییەکانیش دابینکراون!