27 ئایار 2025 | ئێسن

بەشداریمان لە فێستیڤاڵی یاریی ڤێباپلاتس

بەشداریمان لە فێستیڤاڵی یاریی ڤێباپلاتس

 

ڕۆژی ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥ لقی یەکماڵ لە شاری ئێسن بە دانانی ستاندێک بەشداری لە فێستیڤاڵی یاری کرد کە لە ڤێباپلاتس بەڕێوەچوو. فێستیڤاڵێکی ڕەنگین بوو بۆ منداڵان و خێزانەکانی ناوچەکە. لەگەڵ چەندین دەستپێشخەری و ڕێکخراوی دیکە دەرفەتمان بۆ ڕەخسا کە خۆمان بناسێنین و چاوی منداڵان بە چالاکیی بچووک و ئافرێنەرانە گەش بکەین.

لە ستاندی یەکماڵ منداڵان هەلیان بۆ ڕەخسا گەردەنبەند و دەستبەندی هەمەڕەنگ بۆ خۆیان دروست بکەن. ئەمە دەرفەتێکی خۆش بوو بۆ چالاکیی بچووک و سەرکەوتنی بچووک. 

فێستیڤاڵەکە لە لایەن نێوەندی Begegnungszentrum Weberplatz ڕێکخرا کە هاوکارێکی ماوەدرێژی ڕێکخراوەکەمانە. ئێمە زۆر شادمانین بەم هاوکارییە و سپاسیان دەکەین بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە. 

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار