Bild: picture-alliance/Y. Akgul
٣ی ئاب ساڵڕۆژی دەستپێکردنی جینۆسایدی دژ بە ئێزدییەکانە کە ساڵی ٢٠١٤ لە شەنگال لە لایەن داعش کرا. هەزاران کەس کوژران، ڕفێندران، کران بە کۆیلە و ئازاری خەیاڵنەکراویان بەسەردا هات. ئەم جینۆسایدە بیرهێنانەوەی بەردەوامی شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.
ڕێکخراوی یەکماڵ یادی قوربانییەکان دەکاتەوە و هاوسۆزی خۆی لەگەڵ ڕزگاربوان و خێزانەکانیان ڕادەگەیەنێت. پاراستن، دانپێدانان و کەرامەتی پێکهاتەی ئێزدی دەبێت لە هەموو کاتێکدا مسۆگەر بکرێت.
ئێمە بەتووندی ئیدانەی دیپۆرتکردنەوەی ئێستای خێزانە ئێزدییەکان لە ئەڵمانیا دەکەین. ئەم کردەیە پێچەوانەی بەرپرسیارێتیی مێژوویی و مرۆڤایەتییە. ئێزدیەکان پێویستییان بە ئاسایش، دیدگە و داهاتوو هەیە - نەک تراومایەکی نوێ.
یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ)
٢ی ئابی ٢٠٢٥