27 تەمووز 2026 | لێدوان

هێرشی سەر خۆپیشاندانی هاوزایەندخوازان لە بەرلین

هێرشەکەی ڕۆژی ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٦ بۆ سەر خۆپیشاندانی هاوزایەندخوازان (CSD) لە بەرلین، ئێمەی خەمگین و سەرسووڕماو کرد. لەم هێرشەدا لایەنی کەم کەسێک کوژرا و چەندین کەسیش بریندار بوون. هێرشەکە ئەو کەسانەی کردە ئامانج کە لەپێناو فرەڕەنگی، ئازادی، دەرکەوتن و مافی یەکساندا دەوەستنەوە.

ئێمە وەک سەنتەری فرەڕەنگیی ئینتەرسێکشناڵ (CiD) لە ڕێكخراوی یەکماڵ، هەموو جۆرەکانی ڕق، تووندوتیژی و تووندڕەوی بەتووندی شەرمەزار دەکەین. ئێمە لەگەڵ قوربانییەکان، خێزانەکانیان و هەموو ئەو کەسانەین کە بەهۆی ئەم هێرشەوە زیانی جەستەیی یان ڕۆحییان پێگەیشتووە.

لە کاتێکدا کە بەها دیموکراسییەکان و مافی مرۆڤ لە ژێر هێرشدان، ئێمە پێکەوە لەپێناو جڤاکێکی کراوە، فرەڕەنگ و هاوپشت دەوەستین. جڤاتی هاوزایەندخوازان لەنێو ئەو گرووپە جڤاکییانەدایە کە زۆرترین دوژمنایەتی، دوورخستنەوە و تووندوتیژی لەسەرە. زۆرێکیان هاوکات ڕووبەڕووی چەندین جۆری هەڵاواردن دەبنەوە بەهۆی ئاراستەی سێکسی یان ناسنامەی زایەندی لەپاڵ تایبەتمەندییەکانی دیکەی وەک بنەچە، ئایین، کەمئەندامی، پێگەی کۆمەڵایەتی، یان ئەزموونیان لەگەڵ نەژادپەرستی. بۆیە گرنگترە کە دڵنیایی سەلامەتی، دەرکەوتن و بەشداریی یەکسانییان لە ژیانی جڤاکیدا پێ بدرێت. نابێت لە ترسی ڕق و کینە یان تووندوتیژی ڕێگری لە کەس بکرێت کە بە ناسنامەی خۆی ئازادانە بژی و فەزای گشتی بەکاربهێنێت.

ئێمە لەگەڵ جڤاتی هاوزایەندخوازان و هەموو ئەوانە دەوەستین کە بەرکەوتەی ئەم هێرشانەن. فرەڕەنگی هێزی ئێمەیە. ڕێگە نادەین ڕق جڤاکەکەمان دابەش بکات.

سەنتەری فرەڕەنگیی ئینتەرسێکشناڵ لە یەکماڵ

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار