08 ئاب 2025 | بەرلین

هەفتەی پشوو لە بۆدنبۆکس ساز کرا

هەفتەی پشوو لە بۆدنبۆکس ساز کرا

 

بەماندوویی، بەڵام خۆشحاڵییەوە ئاوڕێک لە هەفتەی پشوو دەدەینەوە کە ڕۆژانی ٢٨ تا ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٥ لە بۆدنبۆکس بەڕێوەچوو. لەگەڵ منداڵان و دایکان و باوکانی گەڕەک خواردنمان ساز کرد، گۆرەویی ڕەنگینمان دروست کرد کە گوزارشتی لە فرەڕەنگی دەکرد، هەروەها وێنەمان نەخشاند، شانۆمان پێشکەش کرد و خۆشنووسیمان تاقی کردەوە. بەم شێوەیە کاتێکی خۆشمان پێکەوە بەسەربرد.

جێگەی خۆشحاڵییە کە مرۆڤ دەبینێت، بۆدنبۆکس بە هەبوونی خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن  و پڕۆژەی بەهێزکردن ئێمە پێکەوە بەهێزین بووەتە شوێنی دیداری بەردەوام لە گەڕەکەکە و پێوەندی جێی متمانە و دەرفەتی تواناسازی تێیدا بەرەوپێش دەچێت. 

سپاسی تیمی Ludothek global دەکەین بۆ هاوکارییەکەیان، هەروەها سپاسی ئیدارەی گەڕەک لە فلوگهافن شتراسە دەکەین کە پشتگیریی داراییان کردین و توانیمان ئۆفەری یارییەکانمان بەرفرەوان بکەین.


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار