09 کانوونی دووەم 2026 | بۆچوون

بارودۆخی ئێستای ‌حەلەب

ئێمە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی بارودۆخی ئێستای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەین، بەتایبەتی هێرشی گرووپە چەکدارە جیهادییەکان بۆ سەر هەردوو گەڕەکی کوردنشین شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب. هاوڵاتیانی سڤیل، لەنێویاندا منداڵ و خێزانەکان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی تووندوتیژی، ئاوارەیی و نائەمنیەتی بوونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هەردوو گەڕەکەکە لە لایەن چەکدارانی حکوومەتی کاتیی ئیسلامیی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، هەروەها میلیشیا ئیسلامییەکانی سەر بە تورکیاوە گەمارۆ دراون. لە هەندێک حاڵەتدا چەکی قورس بەکاردەهێنرێت. دیارە ئامانج لەم هێرشانە دەرکردنی دانیشتوانی کورد لە شارەکە و دەستکاریکردنی پێکهاتەی دیمۆگرافیای ناوچەکەیە. هێرشەکان دۆخی مرۆیی بە شێوەیەکی بەرچاو خراپتر دەکەن و پێکەوەژیانی پێکهاتە جیاوازەکانی دانیشتووی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە.

ئێمە وەک ڕێکخراوی یەکماڵ، هەموو جۆرە تووندوتیژییەک دژی هاوڵاتییانی مەدەنی ئیدانە دەکەین. داوای پاراستنی گەلی کورد و هەموو کەمینەکانی سووریا، هەروەها دەمودەست کۆتاییهێنان بە پەلاماردانی ناوچە سڤیلەکان دەکەین.

داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و بڕیاردەرانی سیاسی لە ئەڵمانیا و ئەورووپا دەکەین کە: 

  • -          بە ڕوونی پابەند بن بە پاراستنی دانیشتوانی سڤیل،
  • -          ئیدانەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر دانیشتوانی کورد بکەن کە قانوونە نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکەن،
  • -          هەروەها بەرپرسیارەتیی ئاشتی، مافی مرۆڤ و سەقامگیری لە ناوچەکەدا لە ئەستۆ بگرن. 

ئێمە هاوپشتی و هاوسۆزیی خۆمان بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکان و بە تایبەت منداڵان ڕادەگەیەنین کە جارێکی دیکە بوونەتە قوربانیی ململانێ سیاسی و سەربازییەکان.

یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ)

٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار