22 کانوونی دووەم 2026 | ئەکادیمیای یەکماڵ | کۆنفڕانس

ڕۆژی پسپۆڕی بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایک: بەشداریی دایکان و باوکان لە فێرگەکاندا - گرنگی و دەرفەتی وانەکان بە زمانی دایک

ئەکادیمیای یەکماڵ بەگەرمی بانگهێشتتان دەکات بۆ ڕۆژی پسپۆڕی کە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٦دا بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایک بەشێوەیەکی سەرهێڵ بەڕێوەدەچێت.

زانا، نوێنەرانی ڕێکخراوە جڤاتییەکان، دایکان و باوکان و داکۆکیکارانی فرەڕەنگیی زمانی کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی لەبارەی بەشداریی دایکان و باوکان لە سیستەمی پەروەردەدا و وانەکان بە زمانی دایک گفتوگۆ بکەن. پرسیاری سەرەکی ئەوەیە، چۆن فرەزمانی وەک سەرچاوەیەک بناسر‌ێت و دایکان و باوکان - بە تایبەت دایکان و باوکانی کۆچبەر و فرەزمان چۆن دەتوانن بەشێوەیەکی چالاکتر بەشداری لە پڕۆسەکانی فێرگەدا بکەن؟

بەرنامەکە بەشێوەیەکی پیشەیی و گفتوگۆئامێز ڕێکخراوە و سەرنج دەخاتە سەر چوار بابەتی سەرەکی.

بابەتێکی زانستی لەبارەی بەشداریی دایکان و باوکان لە بەستێنی فێرگەدا، پێشکەش دەکرێت. هاندان چاگلایان و مونەوەر بازان ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی خۆیان پێشکەش دەکەن کە لەسەر ئاستی ئەڵمانیا لەبارەی بەشداریی دایکان و باوکان و ڕۆڵی پەروەردە بە زمانی دایک ساز کراوە. هاوکات چەند وۆرکشۆپێک بە زمانی ئەڵمانی و کوردی بۆ پێشخستنی بەشداریی دایکان و باوکان بەڕێوەدەچن. پانێڵێک بە بەشداریی نوێنەرانی سیاسەت، جڤاکی سڤیل و زانست ئەنجام دەدرێت کە دەروازەی گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر ئاڵنگارییەکانی ئێستا، ڕوانگەکان بۆ داهاتوو، سەرچاوە بەردەستەکان و چارەسەرە ئەگەرییەکان بۆ بەشداریی دایکان و باوکان دەکاتەوە.

ئەم ئیڤێنتە وەک پلاتفۆڕمێکە بۆ ئاڵوگۆڕ، تۆڕبەندی و ڕەنگدانەوەی هاوکۆ. ئێمە خۆشحاڵ دەبین کە ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک پێکەوە پیرۆز بکەین.

ڕێکەوت: ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٦

کاتژمێر: ١٢-١٦

ناونیشان: بە شێوەی سەرهێڵ (لە ڕێی زووم)

ناونووسی

بۆ بەشداریکردن، پێویستە لە ڕێی ئەم بەستەرەوە ناوی خۆتان بنووسن: https://eveeno.com/169967475

تکایە لە کاتی نانووسیدا، دیاری بکەن کە دەتانەوێت لە کام وۆرکشۆپەدا بەشدار بن.

بەستەری چوونەژوورەوەی زووم ZOOM دوو ڕۆژ پێشتر بە ئیمەیڵ بۆتان دەنێردرێت.

بەرنامە

My alt text

بە هاوبەشی لەگەڵ

Yekmal e. V.

BEFaN-Netzwerk

WIRKT

Die Beauftragte des Berliner Senats für Partizipation, Integration und Migration

Senatsverwaltung für Arbeit, Soziales, Gleichstellung, Integration, Vielfalt und Antidiskriminierung

Bundeselternnetzwerk der Migrantenorganisationen für Bildung & Teilhabe (bbt)

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە