ڕێکەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرلین بەڕێوە دەچێت. بەو بۆنەیەوە وەک یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ) میوانداریی بەربژێری پارتە دیموکراسییەکان بۆ پۆستی بورگەرمایستەری بەرلین دەکەین. لەو چوارچێوەیەدا، ڕێکەوتی ٤ی ئەیلوول لە ئۆفیسەکەمان پێشوازیمان لە شتێفان ئێفەرس بەربژێری پارتیی یەکێتیی کریستیان (CDU) کرد.
لە دیدارەکەدا بەڕوونی باسی کار و چالاکییەکانی یەکماڵ و ئاڵنگارییەکانی بەردەم کارە جڤاکییەکانمان لە بەرلین کرد. بەڕێز ئێفەرس سێرەی خستە سەر بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی و پێشوازییەکی گەرمی لە کارەکانی یەکماڵ کرد. ئەو گەشبین بوو لە بەرانبەر پەیداکردنی بینایەک بۆ قوتابخانەی سەرەتایی کە ڕێکخراوی یەکماڵ لە قۆناخی بونیادنانیدایە.