ڕۆژی ١٩ی ئاداری ٢٠٢٥ لقی برێمەن-ی ڕێکخراوی یەکماڵ ئاهەنگی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لەگەڵ خێزان و منداڵان پیرۆز کرد. ئاهەنگێکی ڕەنگین ڕێکخرا کە گۆرانیی کوردی و خوێندنەوەی چیرۆک بۆ منداڵانی لەخۆگرتبوو. لە هەمووشی گرنگتر شادی و کۆبوونەوەی بەشداران بوو.
سپاسێکی گەرم بۆ هەموو بەشداران کە بە ڕووکەنی و خواردنەکانی خۆیان ئاهەنگەکەیان تایبەتتر کرد.
بەشداربووین لە ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە پەڕلەمانی برێمەن
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی ٢١ی ئاداری ٢٠٢٥ وەک ڕێکخراوی یەکماڵ بەخۆشحاڵییەوە بەشداریمان لە ڕێوڕەسمی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز کرد کە بە فەرمی لە پەڕلەمانی برێمەن سازکرابوو. ئێمە سپاسی هەر چوار پەڕلەمانتاری کورد جندی توونجەل، شاخانم گۆرگو-فیلیپ، هەتاڤ تەک و موخلیس کۆجائاگا دەکەین کە بانگهێشتیان کردین.
ئێوارەیەکی خۆشی پڕ لە قسەی ئیلهامبەخش و دیداری گرنگ بوو. نەورۆز سمبوولی ئازادی، هیوا و پێکەوەییە. ئەمەش لەو ئێوارەیەدا لە پەڕلەمانی برێمەن بەڕوونی ڕەنگی دایەوە.