لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئێدیت پڵەس (E-DIT Plus)دا کە تۆڕی ڕێکخراوەکانی کۆچبەران بۆ پەروەردە و بەشداری (bbt) بە هاوبەشی لەگەڵ لقی یەکماڵ لە برێمەن بەڕێوەی دەبات، ڕۆژی ٣٠ی نیسان دایکان و باوکانی ناوچەی گرۆپێلینگن-ی برێمەن بە مەبەستی یەکەمین دیداری "پێر توو پێر" کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە زمانی کوردی، ئەڵمانی و عەرەبی بوو، ئەزموونە کەسییەکان لە بواری فێرکاری، پەروەردەیی و ژیانی ڕۆژانەی خێزاندا - هەروەها چیرۆکەکانی کۆچبەری خرانەڕوو. چەندین دایک و باوک بەڕاشکاوی باسیان لە بەربەستەکانی زمان، ڕووداوەکانی پەراوێزخستن و ناسەقامگیری لە سیستەمی پەروەردەدا کرد. بۆ بەشێکیان، ئەمە جاری یەکەم بوو بتوانن بۆچوونەکانیان لە شوێنێکی پارێزراودا بخەنەڕوو و دەنگیان ببیسترێت.
دیدارێکی شادیهێن بوو و هاندانێکی گرنگی بەدوای خۆیدا هێنا. بەشداران پێکەوە ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکانی داهاتوویان دەستنیشان کرد و تامەزرۆیی خۆیان بۆ بەشداریی چالاکانە نیشان دا. گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا پشتڕاستی کردەوە کە ئەگەر جێگەیەک بۆ کۆبوونەوە و قسەکردنی دایکان و باوکان هەبێت، متمانە دروست دەبێت و شێوازی تازەی بەشداربوون دێتە ئاراوە.