ڕۆژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٥ یەکەمین چالاکیی وێژەییمان لە چوارچێوەی بەرنامەی "دەنگێن کوردی ل بەرلینێ" لە نێوەندی خێزانی ڕەنگین بەڕێوەچوو. ڕۆمانی "قسەیێن خەریبیێ"ی نووسەر شەنەر ئۆزمەن ڕۆژەڤی گفتوگۆکە بوو. بەهۆی ئەوەی نووسەر ئێستا لە ئەمەریکا دەژی، بە شێوەیەکی سەرهێڵ لە ڕێی پلاتفۆڕمی "زووم" بەشداری دانیشتنەکەمان بوو و ڕاستەوخۆ وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە. گفتوگۆکە لە لایەن داود یەشیلمەن-ەوە بەڕێوەبرا.
بۆچوونی سەرنجڕاکێش و گفتوگۆی گەرم لەسەر چەندین بابەت هاتنە ئاراوە؛ گرنگیی وێژە و زمانی کوردی، بەسەرهاتەکانی هەڵاواردن و نەژادپەرستی، کۆچبەری، ژیان لە دیاسپۆرا و گەڕان بەدوای ناسنامەدا. هەروەها بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد لەبارەی بارودۆخی هونەری بینراو لەنێو جڤاکی کورددا و شێوازە تایبەتەکەی گێڕانەوە لای شەنەر ئۆزمەن.
دانیشتنەکە بە کوردیی کورمانجی بەڕێوەچوو. کەشوهەوای گەرم و کراوە ئێوارەکەی کردە بۆنەیەکی بچووکی وێژەیی و بوو بە بەسەرهاتێکی تایبەت بۆ هەموو ئامادەبوان.
زۆر سپاس بۆ نووسەر شەنەر ئۆزمەن بۆ بەشداربوون و بۆچوونە سەرنجڕاکێشەکانی. هەروەها سپاس بۆ پێشکەشکار داود یەشیلمەن، ڕێکخەری چالاکییەکانی وێژە لە بەرنامەی "دەنگێن کوردی ل بەرلینێ" هەمزە ئاڵتوون، سیدار بایرام ئۆرهان بۆ هاریکارییەکەی - هەڵبەت سپاس بۆ هەموو بەشداران کە چالاکییەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
تێبینی: بەرنامەکەمان بەردەوام دەبێت - دوو هەفتە جارێک، دووشەممەی یەکەم و سێیەمی مانگ کاتژمێر ١٨ لە نێوەندی خێزانی ڕەنگین.
بە هیوای دیدارتانین لە چالاکییەکانی داهاتوو!